منداڵانی ههتاو
کۆمپانی “مژ فیلم” (بهمن قبادی) پرۆژەیەکی
نوێی بۆ مناڵانی کورد بە ناوی “منداڵانی ھەتاو” رێکخستووە، لە چوارەچێوەی
ئەم پرۆژەیە دا زیاتر لە 240 جۆر ھۆنراوە و چیرۆک و گۆرانی کوردی بۆ مناڵان
بەرھەم ھاتووە کە بێ بەرامبەر بە سەر مناڵاندا دابەش دەکرێت. بەھەمەن
قوبادی دەرھێنەری سینەما ئاماژەی پێکردووە بە ھۆی کەمبوونی بابەتی شێعر و
چیرۆکی تایبەت بە مناڵان بە زمانی کوردی بڕیاری داوە گرۆپێک بۆ کۆکردنەوە و
بەرھەمھێنانی ھۆنراوە و چیرۆکی مناڵان پێکبھێنێت کە ئێستا بەشێک لە
بەرھەمەکانی ئەم گروپە ئامادەی بڵاو کردنەوەیە. ئەم گرۆپە لە چەندین کەسی
بەتوانای شاعیر، نووسەر، دەرووناسی، وەرگێر و شارەزای مۆسیقای کوردی
لەخۆگرتووە کە ھەموویان لە لایەن بەھمەنی قوبادییەوە ھەلبژێردروان و بۆ ئەم
ئەرکە دەستنیشان کراون و دواتر دەستیان بە بەرھەمھێنان کردووە کە تا ئێستا
ئەم بەرھەمانەی ئەم گرۆپە ئامادەیان کردووە بریتین لە 120 ھۆنراوە و 120
چیرۆکی تایبەت بە مناڵان کە بابەتی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی تێیدا
رێکخستراوە و بە شێوەی گۆڕانی و بابەتی شاد ئامادە کراوە کە پێشبینی دەکرێت
زۆر بۆ مناڵان بە سوود بێت.
پروژه ی فرزندان آفتاب
فرزندان
آفتاب (مندالانی هه تاو) پروژه ایست که توسط کمپانی «مژفیلم» متعلق به
«بهمن قبادی» و با هدف یاری رسانی به تمامی کودکان مخصوصاً کودکانی که در
مناطق محروم به سر می برند، به اجرا درآمده است. آشنایی کودکان با شعرها و
داستان های کودکانه ی کُردی و فراهم آمدن فضایی شاد برای آنان از اهداف
این کار می باشد. هدف دیگر این پروژه کمبود موزیک های شاد و داستان های
کودکانه به زبان کُردی برای کودکان بود، به امید این که این پروژه، شروع
خوبی برای پرداختن به این موضوع و جبران کاستی هایی باشد که در این زمینه
وجود دارد.
https://www.mindalan.com
https://soundcloud.com/mindalanihataw
Telegram: @mindalanihetaw
پنجشنبه 9 دی 1395 ساعت 13:25